مایکرۆسافت زمانی کوردی بە ئاپەکانی خۆی زیاد کرد

کۆمپانیای مایکرۆسافت ڕایگەیاند لەمەوبەدوا زمانی کوردی لە ئەپی وەرگێڕی مایکرۆسافت، نۆڵامێری ئافیس و پشکێنەری بینگی ئەو کۆمپانیایە بەکار دێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای مایکرۆسافت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دوو زاراوەی کوردی، سۆرانی و کرمانجیی بە سیستەمی وەرگێڕی دەقی خۆی زیاد کردووە و لەمەوبەدوای زمانی کوردی بۆ سیستەمی وەرگێڕی مایکرۆسافت، نۆڵامێری ئافیس و پشکێنەری بینگ دەکەوێتە بەر دەست بەکارهێنەرانەوە.

هەروەها بەبەکارهێنانی سیستەمی ئازوور ئەگەری گۆڕینی دەنگ بە دەقی کوردی و دەقی کوردی بە دەنگ لە زمانەکانی دیکە هەیە.

مایکرۆسافت لە درێژەدا زمانی کوردی ناساندووە و نووسیوەیە: زمانی کوردی باکووری و ناوەندی دوو شێوەی باوی زمانی کوردین. کوردی باکووری کە کرمانجی پێ دەوترێت لە تورکیا، سووریا و هەرێمی کوردستان بەکار دێت . کوردەکان لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژاوای ئێرانیش بە وکردی سۆرانی دەئاخێڤن.

گووگڵیش زمانی کوردیی بە سیستەمەکەی خۆی زیاد کردووە.

News Code 33791

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =