دەستپێکی 17 گەڵاڵەی گەشتیاری و میراتی فەرهەنگی لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا

بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە کردنەوەی ١٧ گەڵاڵە لە بوارەکانی گەشتیاری، میراتی فەرهەنگی و پیشەی دەستی بە بۆنەی هەفتەی دەوڵەتەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلیل جەباری بە ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە، وتی: گەڵاڵەکانی بواری گەشتیاری بریتیە لە دوو کۆگاری سەیران و تەندروستی، دوو هۆتێل، پێنج یەکەی نیشتەجێ بوونی گەشتیاری و سێ کۆمپانیای خزمەتگوزاری موسافرەتی و گەشتیاری کە کۆی سەرمایەدانەری ئەو پڕۆژەگەلە زیاتر لە ٤٧١ ملیار ڕیاڵ و بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ١٢٥ کەس خەمڵێندراوە.

ناوبراو زیادی کرد: لە بواری میراتی فەرهەنگیش پێنج پڕۆژە دەکرێتەوە کە بریتین لە بووژانەوە کۆشک-مۆزەخانەی باغجەجوق، بووژانەوەی مەزارگەی ئال یەعقووب و بووژانەوە بازاڕی پەنێر فرۆشەکانی بازاڕی ورمێ و ڕوونوێنی لە ئامێرەکانی مۆزەخانەیەک لە ورمێ و خۆی.

جەباری وتیشی: بودجەی تێچوو بۆ ئەو گەڵاڵەکە لە بواری میراتی فەرهەنگی زیاتر لە ١١ ملیار ڕیاڵە.

News Code 33746

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =