بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە شکستی بڕیارنامەی دژە ئێران کە لەلایەن واشنتۆنەوە لە ئەنجومەنی ئاسایش پێشنیار درابوو، کاردانەوەی نیشان دا.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، دۆناڵد ترامپ بە دان پێدانان بە ئەو شکستە، لە هەوڵ بۆ چآلاک کردنەوەی گەمارۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دژی ئێران لە هەفتەی داهاتوو هەواڵی دا.
ناوبراو وتی: ئێمە ئاگامان لە ئەنجامی دەنگدانەکە هەبوو، بەڵام گەڕانەوەی گەمارۆکان تاقی دەکەینەوە، هەفتەی داهاتوو دەیبینن.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەدا بە پاگەندەی ئەوەی کە ئێران حەزی لە شکستی ئەوە لە هەڵبژاردنەکان، وتی: ئێران دەیەوێت لە هەڵبژاردنەکان، خراپ شکست بهێنێت.
Your Comment