هەولێر و بەغدا لە سەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن

سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدرال لە سەر چەند ھەنگاوێکی سەرەکی بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان ڕێککەوتن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,  لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدرال، کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد. 

لەم پەیوەندییەدا جەخت لەوە کرایەوە کە دەستوری عێراق بنەمای چارەسەریی ھەموو کێشەکانە و ھەر ڕێککەوتنێک، دەبێت ڕەچاوی تایبەتمەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیی گشت گەلانی عێراق بکات. 
ھەر لەو پەیوەندییەدا ھەردولا ئاماژەیان بە پێشەوەچوونی ڕەوتی دانوستانەکان کرد، کە بەرھەمی دانوستانی چەندین مانگی شاندە دانوستان کارەکانی ھەردوولا بوو.
لە سەر بنەمای لێکتێگەیشتنی هەردوولا، لە سەر چارەسەریی ھەنووکەیی کێشەی موچەخۆرانی ھەرێم ڕێککەوتن و بڕیاردرا ، بەپێی دۆخی دارایی ئێستای عێراق، لە نزیکترین کاتدا گوژمەی 320 ملیار دینار وەک بەشە موچەیەک لە بەغداوە ڕەوانەی ھەرێم بکرێت.

News Code 33694

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha