خۆڕاگری لە بەرانبەر دوژمنی زایۆنی بێ گومان تێکیان دەشکێنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران پێیوایە کە خۆراگری لە بەرانبەر دوژمنی زایۆنی، ئەوان تووشکی شکست دەکات.

بە پێی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بۆنەی چواردەهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان لە بەرانبەر ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی ساڵی 2006 کە شکستێکی مێژوویی بۆ ئیسرائیل بوو، پیرۆزبایی لە دەوڵەت، ئەرتەش و بەرخۆدانی لوبنان و بەتایبەتی سکرتێری حزبوڵڵا کرد.

لە بەیاننامەیەدا ئاماژە دراوە کە ئەو سەرکەوتنە گەورەیە کە لە سێبەری یەکڕیزی ناوخۆیی نێوان تایفە جۆراوجۆرەکان و هاودڵی لوبنانییەکان وەدیهات، پاوەجێی ، ئاسایش و سەربەرزی بۆ لوبنان و ناوچەکە دەست خست.

ئەوەش وتراوە کە ئێران پێیوایە خۆراگری لە بەرانبەر دوژمنی زایۆنی، ئەوان تووشکی شکست دەکات. هەر بەو شێوەیە کە شەڕی 33 ڕۆژە سەمبۆلی خۆڕاگری و توانایی خەڵک لە بەرانبەر  ڕژێمی پڕچەکی زایۆنی بوو.

 جەختیش کراوە کە ئێران وەک ڕابردوو لە پاڵ گەل و دەوڵەتی لوبناندا دەبێت.

News Code 33679

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =