بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت سەبارەت بە پاشهاتەکانی پێشکەش کرانی بڕیارنامەی ئەمریکا بە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ بەردەوام بوونی گەمارۆکان وتی: ئەمریکا بە قسەی ڕێبەرەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چوونەتە دەرەوە و تا کاتتی گەڕانەوەی تەواو و ئەنجامی تەواوی بەڵێنەکانی، هیچ حەقێکی بە دەقی ڕێککەوتنەکە و بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشەوە نییە.
وتەبێژی دەوڵەت زیادی کرد: ئەمریکا باش دەزانیت کە ئەو هەوڵانەی جگە لە شکست هیچ دەسکەوتێکی بۆی بەدواوە نابێت.
ڕەبێعی جەختی کرد: کارەکەی ئەمریکا پێش لە هەڕەشە بۆ سەر ئێران، بەکارهێنانی ئەنجومەنی ئاسایشە وەکوو ئامێرێکی هەڕەشە و گاڵەتە بە چەند لایەنەیی؛ ئەمریکا دەیەوێت بەبەکارهێنانی ئەنجومەنی ئاسایش دژی خودی ئەنجومەنەکە و بنکە نێودەوڵەتییەکان و چەند لایەنەیی بوەستێت.
وتەبێژی دەوڵەت باسی کرد: ئێران ئامادەی سەلماندنی ئەو بابەتەیە کە بچووکترین لێبوردنێکی لە وەڵامدانەوە بە هەرجۆرە هەوڵێکی هاندەرانە و نایاسایی نابێت.
Your Comment