بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایش لە تویتێکدا بە ئاماژە بە دەست لەکارکشانەوەی برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران نووسی: ئامانجی ستراتیژی زیاترین گوشار لە ڕووخان و گۆڕانی دەسەڵاتەوە، بۆ ڕێگری کردن لە ساماندار کردنی ئێران گۆڕدرا.
ئەوەشی وت کە"برایان"یش وەکوو " جان" بە شکستەوە لە کۆشکی سپی ڕۆیشت. پێدەچێت "مایک" یش پێش لە ڕۆیشتنی " دۆناڵد" ناچار بێت، بارەکەی ببەستێت.
بۆچوونی ئێوە