ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەت- سمکۆ ئه‌سعه‌د ئه‌دهه‌م: لایه‌نه کوردییه‌کان ، جگه له‌وه‌ی هیچ لێدوان وبهیاننامهیهکی فه‌رمی پێشوازیکردنیان له هه‌ڵبژادنی پێشوه‌خته ده‌رنه‌کردووه، لێره‌و وله‌وێش، له ڕێگای چه‌ند په‌رله‌مانتار و سه‌رکرده‌یه‌ک ، لێدوانی دژ به‌و بڕیاره ئه‌ده‌ن، به رێگا و شێوازی جیاواز، به‌هانه‌ی نا (یاسایی) و (ناده‌ستووری)، هه‌ندێکیشیان نا ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی ئه‌و بڕیاره ئه‌که‌ن، به مه‌رجدارکردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به ( له باربوونی هۆکار ته‌کنینی ویاسایی وسیاسی و ئه‌منی ولهباربوونی دۆخی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عیراق) .
ڕاستیه‌که‌ش ئه‌وه‌یه، سه‌رجه‌میان له‌رزیان لێ نیشتووه له واده‌ی هه‌ڵبژادرنی پێشوه‌خته ، نه‌ک ته‌نها له ترسی له ده‌ستدانی ئه‌و ته‌کنیکه‌ی پانزده ساڵه په‌ێڕه‌وی ئه‌که‌ن له دانانی په‌رله‌مانتاره‌کانیان، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چیتر ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نه سیاسییه‌کان له ناو په‌رله‌مانی عیراقدا و هه‌ڵسوڕاندنی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه، له دوای 2021 وه‌ک پێش ئه‌وه نابێت ، به هۆی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه.
ئه‌وه‌ی پێویسته له باره‌ی له‌رز لێهاتنی لایه‌نی سیاسییه‌کانی کورد و عیراق بزانرێت ئه‌وه‌یه، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی داهاتووی عیراق دوا جه‌نگی نێوان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی چه‌سپیوی پانزده ساڵه‌ی ڕابردووی عیراق به کوردستانیشه‌وه ، ئه‌م جه‌نگه ، به هۆی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، دوو به‌ره‌ی تیادایه :
به‌ره‌ی یه‌که‌م: حزب ولایه‌نه سیاسی وفه‌رمانڕه‌واکانی عیراقه که تائێستا سه‌رجه‌م کایه‌کانی هه‌ڵسوڕاندنی حوکمڕانی و ده‌سه‌ڵات و سامان و داهاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
به‌ره‌ی دووه‌م: به‌ره‌ی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و کاسب و خاوه‌ن کار و خاوه‌ن مافه زه‌وتکراوه‌کان، له کۆمه‌ڵه جیاجیاکانه ، که له ئێستادا به هێزترین یاسای هه‌ڵبژادنی نوێیان له‌به‌رده‌ستدایه و ده‌توانن به ئاسانی نه‌خشه‌ی سیاسی کوردستان و عیراق بگۆڕن و نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی نا حزبییان بنێرنه په‌رله‌مانی عیراق.
با سه‌رجه‌م خاون ماف وخاوه‌ن موچه و زیانلێکه‌وتوانی ئه‌م هه‌رێمه، له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاکان و بازنه جیاجیاکان خۆیان سازده‌ن بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عیراق تا چیتر چاره‌نوسیان نه‌ده‌نه ده‌ست هیچ که‌س ولایه‌نێک.
با زیانلێکه‌وتوانی کورد پشتگیری له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق بکه‌ن و مشتومڕی دیاریکردنی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی بێ لایه‌ن-ی خویان، ده‌ستپێبکه‌ن.
Your Comment