بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە جرۆزالیم پۆست، کایلی مەک ئێنانی وتەبێژی کۆشکی سپی، لە نوێترین هەڵوێستی خۆی دژی تویتەر، لە هۆشدارە بەردەوامەکانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە نیسبەت بە ناوەرۆکە توندئاژۆکانی ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لە پەیامەکانی خۆی بەکار دەهێنا، ڕەخنەی کرد و وتی بۆچی هەڵوێستێکی هاوشێوەی لەبەرانبەر ئایەتوڵڵا خامنەیی، وەرناگیردرێت.
مەک ئێنانی لە ئەو بارەوە پاگەندەی کرد: ئەو هەڵوێستیە زۆر ڕوونە و بە باشی هەڵوێستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەردەخات؛ ئەوەی کە پێچەوانەی ترامپ، تویتەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لێک ناداتەوە.
ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی لە درێژی پاگەندەکانی خۆی زیادی کرد: ئەو هەڵسوکەوتەی تویتەرە زۆر سەیرە و نیشانەی دەمارگرژی ئەوان بەرانبەر ترامپە.
ناڕەزایەتی مەک ئێنانی کاردانەوەیەکە بە قسەکانی ئەم دواییەی ئیلوا پیترسۆن بەرپرسی داڕشتنی ستراتیژی تویتەر کە لەم دواییەدا وتبووی پەیامەکانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی پێشێلکاری یاساکانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە نییە و بە هەر بەو بۆنەوەیە کە ناسڕدرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە