پەکەکە وەرگەڕانی پاسە سەبازییەکەی تورکیای لە ئەستۆ گرت

گرووپێک ناسراو بە یەپەسە سەر بە پەکەکە بەرپرسیارێتی وەرگەڕانی پاسە سەربازییەکەی سوپای تورکیا لە مێرسینی لە ئەستۆ گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپێک ناسراو بە یەکینەکانی پاراستنی خەڵکی سڤیل یەپەسە سەر بە پەکەکە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی وەرگەڕانی ئەو پاسە کە هێزە چەکدارەکانی تورکیای دەگواستەوە لە مرسین لە ئەستۆ گرت.

گرووپی یەپەسە لە بەیاننامەیەک خۆیدا ڕایگەیاندووە: وەرگەڕانی پاسی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕووداوێکی هاتوچۆ نەبووە و دوای شوێنگیری درێژخایەن بە پێی تاکتیکێکی تایبەت کراوەتە ئامانج. لە ئەو ئۆپراسیۆنە ٦ سەرباز کوژران و ٣٠ سەربازی دیکەش کە دۆخی ١٥ کەسیان ناجێگیرە، بریندار بوون.

شیاوی باسە، هلۆسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا هۆکاری وەرگەڕانی پاسە سەربازییەکەی کێشەی تورموز ڕاگەیاندبوو.

News Code 33500

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =