بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحمود واعێزی بەڕێوەبەری نووسینگەی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ هێشتنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران نەک پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بەڵکوو هەوڵێکی سەربەخۆی ئەو وڵاتەیە بۆ سووکایەتی کردن بەخواستی سیاسی ئەو وڵاتانەی کە فشاریان لێدەکات.
رۆژی دوشەممەی رابردوو، عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەمریکا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ تازەکردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر وڵاتەکەیان و فشاری لەچەندین وڵاتیش کردووە.
Your Comment