شێخ حسێن دەربەندیخان کۆچی دوایی کرد

"شێخ حسێن پیرخدر" ناسراو بە شێخ حسێن دەربەندیخان شەوی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.

.بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, زەردەشت عوسمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی دەربەندیخان  ڕایگەیاند: شێخ حسێن پیرخدری کۆچی دوایی کردووە.

لای خۆشیەوە، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:"بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو کەسوکار و بنەماڵەی کۆچ کرد و دەکەین. لە خوای گەورە دەپارێینەوە خوالێخۆشبێت بە بەهەشتی خۆی  شادبکا و ئارامی و دڵنەوایی هەموو لایەک بدات."

شێخ حسێن پیرخدری سەرپەرشتیاری بەشێک لە مزگەوت و خانەقاکانی کوردستان بووە، وەک خۆشی باسی کردووە کە وەکیلی شێخ عوسمانی بیارە بووە.

شێخ حسێن پێشتر وتبووی: "من وەکیلی بوم بۆ تەڵقین کردن و لە نوسراوەکەشدا کە پێی داوم رێگەم داوی کە بگەڕێیم بەناو مسوڵماناندا و ئامۆژگارییان بکەم."

شێخ حوسێن پیرخدری، لە ساڵی 1970 لە گوندی سورمەری بناری بەمۆ لەدایک بووە، لە تەمەنی نۆ ساڵیدا بوەتە فەقێ، ماوەیەک بۆ خوێندن چوەتە ئەنبار و بەغدا، لەلایەن شێخ عوسمان نەقشبەندی نوێنەرایەتی وەرگرتووە، لەلای مەلا محەمەد باوەجانی و مەلا عەبدولکەریمی مودەریس مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتوە، ساڵی 1989 گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لە کۆمەڵگەی زەڕایەن حوجرەیەکی دامەزراندوە، ساڵی 1991 بە مۆڵەتی شێخ عوسمان نەقشبەندی دەستی بە ئیرشاد کردووە.

News Code 33465

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =