بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند: ئاژاوەگێڕی لە بواری هەواوانی و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی موسافرەکان لە ئاسمانەوە لە تازەترین هەوڵە ئاژاوەگێڕانەکانی ئەمریکا بوو کە هەم ئەبێ بەرپرسانی مافی نێودەوڵەتی و ئاسایشی فڕۆکەیی نیسبەت بە ئەوە هەستیار بن و هەم لەلایەن جێگرایەتی نێودەوڵەتی دەسەڵاتی داد، دادستێنی گشطی وڵات و بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەوە شوێنگیری بکرێت.
سەرۆکی دەسەڵاتی داد بەردەوام بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هۆکاری ئائەمنی و تەنیا ڕێکاری کاریگەر بۆ کۆتایی هێنان بە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەوان چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەسف کرد و لەسەر شوێبگیری کردنی ئەو ستراتیژیە و داواکاری نەتەوەکان لەلایەن بەرەی بەرخۆدانەوە جەختی کرد.
عەلی باقری جێگری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی داد و بەرپرسی لێژنەی مافی مرۆڤیش لە ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند: جودا لە سکاڵای کۆمپانیای فڕۆکەیی ماهان و هەر یەکە لە موسافرە ئێرانی و بیانییەکانی ئەو گەشتە، پێویستە دادستێنی گشتی وڵاتیش بە پێێ مادەی ٢٩٠ ی یاسای ئایینی دادڕەسی دژی دەوڵەتی ئەمریکا و سوپای تیرۆریستی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە (سێنتکام) و فەرماندەکەیان سکاڵا بکات.
Your Comment