AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٦ ١٤:٠٩

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:

ئێران هەڕەشەی وڵامدانەوەی هەراسان کردنی فڕۆکەکەی لە ئەمریکا دەکات

ئێران هەڕەشەی وڵامدانەوەی هەراسان کردنی فڕۆکەکەی لە ئەمریکا دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە هەوڵی مەترسیداری ئەمریکا دژی فڕۆکە موسافرییەکەی ئێران هەرەشەیەکی تیرۆریستی بوو، وتی: ئێمە لە کاتی خۆیدا وەڵام ئەوان دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: هەوڵی مەترسیداری ئەمریکا دژی فڕۆکە موسافریەکەی ئێران لە کاتی خۆیدا وەڵام دەدەینەوە.

ناوبراو سەبارەت بە نزیک بوونەوەی فڕۆکەی ئەمریکی بە فڕۆکەی ماهان وتی: ئەمریکییەکان هەموو جۆرە چەتەگەریەک تاقی دەکەنەوە. ئەو هەوڵە مەترسیدارە کە ئەوان دژی فڕۆکە موسافرییەکەی ئێمە ئەنجامیان دا هەڕەشەیەکی تیرۆریستی بوو کە بە پێچەوانەی هەموو یاسا مافی و نێودەوڵەتییەکانە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی زیادی کرد: وەزارەتی دەرەوە بە بە یارمەتی رێکخراوی فڕۆکەیی وڵات، لێژنەی هێزە چەکدارەکان و دەسەڵاتی داد هەموو هەوڵەکانی خۆیان دەخەنە گڕ بۆ پەشیمان کردنەوەی ئەمریکا. هەندێک هەوڵ ئەنجام دراوە کە سکاڵای نوێنەرایەتی ئێران لەلای نەتەوە یەکگرتووەکان یەکێک لە ئەوانەیە و هەندێ هەوڵی دیکە خەریکین دەدەین و پاش گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی لە بواری مافییەوە شوێنگیری دەکەین. ئێمە لە کاتی پێویست دا وەڵامی ئەوان دەدەینەوە.

News ID 33454

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha