بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵی بڵاو بوو لە زمانی سەرۆکی دادگای گشتی پارێزگای ئیسفەهان لەسەر یەکلایی بوونەوەی سزای لەسێدارەدانی ٨ خۆپیشاندەری ساڵەکانی ٩٦ و ٩٨ لەلایەن هەندێک مێدیای بیانییەوە و دروست کردنی کەشێکی ئاڵۆز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان درۆ بووە و تا ئێستا هیچ جۆرە پشت ڕاست کردنەوەیەک لەو بارەوە لە سەر ئەو بابەتە ئەنجام نەبووە.
شیاوی باسە هەر جۆرە هەواڵێک لە ئەو بارەوە لە رێگای مالپەڕی ڕاگەیاندنی دادستێنی گشتی پارێزگا یان ناوەندی مێدیایی دەسەڵاتی داد بڵاو دەبێتەوە.
بێ گومان لەگەڵ کەس یان کەسانێک کە ئەو دەستە هەواڵە ناڕاستگەلە بۆ شێواندنی کەشی کۆمەڵگا بڵاو دەکەنەوە، بەرەوڕوو دەبینەوە.
Your Comment