بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسیپ کاپلان، نوێنەری پێشووی پەرلەمانی تورکیا و سیاسەتوانی کوردی ئەو وڵاتە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕەوتی هەڵبژاردن لە تورکیا وتی: لەگەڵ دەسەڵاتێکدا بەرەوڕووین کە بنەمای هەڵبژاردنی خۆیی لەسەر پێکدادان داناوە. بە تیرۆریست ناولێبردنی کوردەکان لە باکووری سووریا و هەرێمی کوردستان، ئاڵۆزیی دروست کردووە و سیاسەتی هەڵبژاردنیی خۆی لەسەر پرسگەلێک وەکوو شەهید بوون و بانگ دان داناوە. هەموو ستراتیژی هەڵبژاردنی ئەوەیە.
کاپلان لە درێژەدا باسی کرد: پارتی داد و گەشە پاش هەڵبژاردنی ٧ ی جوونی ٢٠١٥ زیاتر بەرەو نیشتمان پەروەری، ڕەگەزپەرستی و ڕاستی توندڕەو چووە. لە ئەو ڕەوتە لەگەڵ پارتی جووڵەی نەتەوەیی تورکیا مەهەپە دەڕوات و دوژمنی لەگەڵ کوردەکان و هێرش بۆ سەر هەدەپەی زیاد کردووە.
بۆچوونی ئێوە