بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی وتی: ئێستا ٢١٥ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی کوردستان خەوێندراون کە زۆرترین ژمارەیان لە شاری سنە بوون.
نابراو وتیشی: لەماوەی ۲٤ کاتژمێری ڕابردوو یەک کەس بەهۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسە گیانی لەدەست داوە و ٦٧ کەسیش لە بەشی چاودێری تایبەت خەوێندراون.
ڕەزاعی داوای لە خەڵک کرد خاڵە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن و بە ڕەچاو کردنی مەودای کۆمەڵایەتی، بەکارهێنانی دەمامک، شوشتنی دەست و ... خۆیان لەم نەخۆشییە بپارێزن.
بۆچوونی ئێوە