بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی ٢ هەزار و ٦٢٥ کەسی نوێ بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا ٢٧٨ هەزار و ٨٢٧ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری، بە ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٢١٧ کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە ١٤ هەزار و ٦٣٤ کەس .
وتیشی: ٢٤٢ هەزار و ٣٥١ کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.
Your Comment