AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٣١ ٠٩:٢٣

وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند:

زەریف بۆ گەیاندنی پەیامی ڕۆحانی بە پووتین دەچێتە ڕووسیا

زەریف بۆ گەیاندنی پەیامی ڕۆحانی بە پووتین دەچێتە ڕووسیا

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا وتی کە موحەممەد جەواد زەریف لە سەفەری ڕۆژی سێشەممە بۆ مسکۆ پەیامی حەسەن ڕۆحانی پێشکەشی پووتین دەکات و لەگەڵ هاوتا ڕووسەکەی خۆی دیدار و گفتوگۆ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر کام جەلالی باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا لە سەروبەندی سەفەری زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ مسکۆ لە تویتێکدا نووسی: دکتۆر زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە سیهەمین سەفەری خۆی بۆ ڕووسیا وەکوو سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی و لە سێهەمین سەفەری خۆی لە شەش مانگی ڕابردوو ڕۆژی سێشەممە سەردانی مسکۆ دەکات.  

ناوبراو زیادی کرد : زەریف جگە لە پێشکەشکردنی پەیامی ڕۆحانی بە ڤلادمیر پووتین، لەگەڵ لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسەکەی لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێوەندی دوولایەنە گفتوگۆ دەکات. 

News ID 33368

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha