بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی لە پرێس کۆنفڕانسێک لە کۆمەڵەی شێخ سەفی ئەردەبیلی لە شاری ئەردەبیل بە ئاماژە بە بەڵگەی ستراتژیکی ئێران و چین، ڕایگەیاند: ڕوانینی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوپەیمانانی، ڕوانینێکی درێژخایەن و ستراتژیک بە ئامانجی سازدانی پەیوەندیگەلی هەمەلایەنەیە و دوورنوێنی ئەو پەیوەندیانە دەبێ ڕوون و ئاشکرا بێت و لە سەفەری سەرۆک کۆماری چین و ئێران گفتوگۆی پێویست ئەنجام دەدرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئەماژە بە ئەنجامدرانی لێکدانەوەی بەرامبەر لە سەر ئەو بەڵگەیە لە لایەن ئێران و چینەوە، ڕاشیگەیاند: پاش راگەیاندنی ئەنجامی لێکدانەوەکان، بە پێی ئەو بەڵگەیە هاوکارییەکان دەست پێ دەکات.
مووسەوی ڕوونیشی کردەوە: بە پێی بەڵگەی هاوکاریی ٢٥ ساڵەی ئێران و چین، هیچ باسێکی بەڕێوەبەری و گرێبەستی لە ئارادا نییە و بە پێی ئەو بەڵگەیە ئەگەر ڕێککەوتنەکان ئەنجام بدرێت، بەڵگە و گرێبەستی جۆراوجۆر لە بوارە ئابووری و سیاسییەکان واژۆ دەکرێت و مەجلیسیش ڕۆڵی کارای دەبێ لە بڕیاردان و واژۆکارییەکان.
ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کرد: پەیوەندیی ئێران و چین پەیوەندی دوو وڵاتی سەربەخۆیە و دژبەران هەموو رێگەیەک بۆ زیانگەیاندن بەو پەیوەندییە تاقی دەکەنەوە. بەوەشەوە کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی سازدانی پەیوەندیی درێژخایەن لە گەڵ وڵاتانی دیکە لە ئەگەری ئامادەییانە.
بۆچوونی ئێوە