بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژان ئیو لۆدریان، بڕیارە لە ئەو سەفەرەدا لەگەڵ فواد حسێن هاوتا عێراقیەکەی و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، موستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و جنین هنیس پلاسخارت نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دیدار و گفتوگۆ بکات.
لۆدریان دوای کۆتایی هاتنی دیدارەکانی لە بەغدا، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەچێتە هەولێر تا لەگەل بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش لەسەر پێوەندی دوو لایەنە باس و گفتوگۆ بکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ئەو سەفەرە وتوویە کە لۆدریان لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی خۆی سەبارەت بە تۆکمە کردنەوەی هاوکارییەکان لە بەشی جۆراوجۆری تەندروستی، وزە، فەرهەنگی و لێکدانەوەی گرینگترین کێشە هاوبەشەکان و پاڵپشتی پاریس لە دەوڵەت و نەتەوەی عێراق باس و گفتوگۆ دەکات.
پاریس لە ئەو وڵاتگەلەیە کە لە پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی عێراق بە سەرۆک وەزیریی موستەفا کازمی پاڵپشتی کردووە.
بۆچوونی ئێوە