بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی دەوڵەتی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ رووسیا یەوم بە وردەکارییەکانی سەفەری ئەم زوانەی موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ ئێران عەرەبستان و ئەمریکای شی کردەوە.
ناوبراو بە راگەیاندنی ئەو ئەوەی کە ئەو سەفەرگەلە لە ئەم مانگەی زایینی ئەنجام دەدرێت، وتی: کازمی لە سەفەر بۆ ئەمریکا، ئێران و عەرەسبتان بۆ نزیک کردنەوەی ڕوانگەکانی نێوان تاران و واشنتۆن و کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان هەوڵ دەدات.
ئەو سەرچاوە دەوڵەتییە زیادی کرد: موستەفا کازمی هەروەها لە ئەو سەفەرگەلە لە سەر زەروورەتی دوور کردنەوەی عێراق لە ئاڵۆزی و پێکدادانەکان و ڕۆڵی ئەمریکا، ئێران و عەرەبستان لە کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە عێراق و ناوچەکە جەخت دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە گرینگترین بەشی ئەو سەفەرگەلە، سەفەری کازمی بۆ واشنتۆنە چونکوو ناوبراو بڕیارە لەسەر گفتوگۆ ستراتیژیکەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا گفتوگۆ بکات.
Your Comment