AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٢٠ ١٠:٣٤

کەس نەکوژراوە؛

یەکەم لێدوانی ئێران لەبارەی هاتنی دەروێشەکان بۆ هەرێمی کوردستان

یەکەم لێدوانی ئێران لەبارەی هاتنی دەروێشەکان بۆ هەرێمی کوردستان

جێگری سیاسی و ئەمنی پارێزگاری کوردستان بە ئاماژە بە پەرەسەندنی کۆرۆنا و لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستیەکان، وتی: ئێستا دۆخەکە بۆ بەشداریی خەڵک لە پرسەی پیری تەرێقەتی قادر مسۆگەر نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  حسێن خوەش ئێقال لە کاردانەوە بە رووداوەکەی دوێنی سنووری باشماخی مەریوان و سنوور بەزاندنی سەدان دەروێشی قادری کەسنەزانی لە ئێرانەوە بۆ سلێمانی، ڕایگەیاند: لە ئیستا دۆخەکە گونجاو نییە بۆ بەشداریی لە پرسە.

خوەش ئێقباڵ بە هۆی پەرەسەندنی کۆرۆناوە سنوورەوانانی عێراقی ڕێگرییان لە دەروێشەکان کردووە و کێشە دروست بووە و دەروێشەکان گوشاریان هێناوە کە دەربازی ئەو دیوی سنوور بن و بەم بۆنەوە تەقەی ئاسمانی کراوە و کەسیش نەکوژراوە .

News ID 33190

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha