بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیوا مەریوان شێخ کەمال، سەرپەرشتیاری دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ بە میدیا کوردییەکانی وت: ژمارەیەک دەروێش لە کوردستانی ئێرانەوە هاتوون بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی ناشتنی تەرمی شێخ محەمەدی کەسنەزان.
بە وتەی ئەو، دەروێشەکان هەوڵیانداوە بەشێوەیەکی نایاسایی بێنە هەرێمی کوردستان، بۆیە رووبەرووی هێزەکانی ئاسایش بونەتەوە و هێرشیانکردوەتە سەریان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دیوی هەرێمی کوردستان هیچ کەسێک زیانی پێنەگەیشتووە، بەڵام لەئێستادا نازانین چەند کەس زیانی پێگەیشتووە.
ژمارەیەک بریندار هەیە؛
سەدان دەروێش لە ئێرانەوە سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاند

سەدان دەروێش هێرشیان کردوەتە سەر بازگەی ئاسایشی مەرزی باشماخ و هەوڵیانداوە سنوری هەرێم ببەزێنن بەمەبەستی بەشدارییکردن لە ناشتنی تەرمی شێخ محەمەدی کەسنەزانی".
News ID 33183
Your Comment