AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ١٦ ١٩:٤٦

واشنتۆن هەموو توانای خۆی بەکارهێناوە;

زەریف هۆکاری گوشار خستنەسەر ئێران لە لایەن ئەمریکا ئاشکرا دەکات

زەریف هۆکاری گوشار خستنەسەر ئێران لە لایەن ئەمریکا ئاشکرا دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەو ئاستە لە گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە هۆی لێهاتوویی و توانای کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دوانیوەڕۆی ئەوڕۆ (دووشەممە) لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی کۆماری بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن هەموو هێزی خۆی بۆ گوشارخستنە سەر خەڵکی ئێران بە کار دێنێت، وتی: ڕەنگە تا ئیستا هیچ وڵاتێک بەو ڕادەیە بەرگەی گوشاری هەندێ لە حکوومەتەکانی نەگرتبێت.

وتیشی: ئەو ئاستە لە گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە هۆی لێهاتوویی و توانای کۆماری ئیسلامی ئێرانە. ئەوڕۆ وەزارەتی دەرەوە لە بواری نێودەوڵەتی بەرەوڕووی وڵاتان و گرووپگەلێکە کە هەموو توانای خۆیان بۆ گوشارخستنە سەر ئێران بە کار دێنن.

News ID 33139

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha