بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەیوان خەسرەوی، وتەبێژی نووسینگەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەەیی ئێران رایگەیاند: لێکدانەوەی تەکنیکی و ئەمنییەکان هۆکاری رووداوەکەی ڕۆژی پێنج شەمەی سایتی ناڤۆکی نەتەنزی بە وردی نیشان داوە.
خوسرەوی زیادی کرد: بە هۆی هەندێ تێبینی ئەمنیەتی هۆکار و چۆنیەتی ڕوودانی ئەم ڕووداوە لە کات و ساتی گونجاو دا ڕادەگەیێندرێت.
ئەوەشی وت خەسارەکان بەو سوولە کەم بووە و هیچ مادەیەکی ناڤۆکی تێدا نەبووە و هیچ رادیۆ ئەکتیڤێکیش دزەی نەکردووە .
Your Comment