بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی چلەمین سالوەگەری بەرەنڤانی پیرۆز بە ئامادەبوون لە ماڵی شەهید سەرلەشکەر سەید مووسا نامجوو، بە ئاماژە بە جموجۆڵی دزێوانە و ئاژاوەگێڕانەی ئەمریکییەکان لە بوارگەلی جۆراوجۆری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ سازدانی ناڕەزایەتی گشتی و شکستی بەرخۆدانی گەلی مەزنی ئێران، وتی: بێ گومان ئەمریکییەکان ئەوجاریش وەک ڕابردوو لە گەلی مەزنی ئێران شکست دەهێنن.
وتیشی: هێزی چەکداری بە رێنوێنییەکانی رێبەری باڵای و فەرماندەیی هەموو هێزەکانی نیزام، بە توندی و هوشیارانە وەڵامی هەر جووڵەیەکی ئاژاوەگێڕانەی ئەمریکا دەداتەوە.
Your Comment