کاردانەوەی تاران بە بژاردەی سەربازی ئەمریکا دژی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی برایان هۆک وتی: بژاردەی سەربازی لەسەر مێزی ئەمریکا بژاردەیەکی گەنیوە کە ساڵەهایە لەسەر مێزی سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا خاک دەخوات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لێدوانەکانی ناوبراوی بێ بنەما وەسف کرد و بە توندی ئیدانەیانی کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: برایان هۆک هاوکات لەگەڵ هەوڵ بۆ پاساو دانی بێ بنەمای پرسی درێژ کردنەوەی گەمارۆکانی چەک لە سەر ئێران، لە بژاردەی سەربازی قسە دەکات؛ بژاردەیەکی گەنیو کە ساڵەهایە لەسەر مێزی سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا تۆزی لێدەنیشێت.

مووسەوی زیادی کرد: سیاسەتی ئێران لە بەشی سەربازی بەتواوەتی روون و چییەتیی ئەو بەرنامەگەلە بە تواوەتی بەرگرییانەیە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی لە درێژەدا جەختی کرد: هەڕەشەی ڕاستەقینە لەسەر ناوچەکە هەبوونی تێکدەرانەی ئەمریکا، گۆڕینی ناوچەکە بە بنکەی سەربازی و رێگری لە پێشکەوتن و گەشەی ناوچەکە بە هۆی دروست کردنی دووبەرەکێ و ترس بە مەبەستی فرۆشی ئاسانی بەرهەمە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەیە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: مادامێک کە بەرپرسانی ئەمریکا باس لە بژاردەی سەربازی دەکەن و چوونە دەرەوەی خۆیان لە ناوچەکە دوادەخەن، ئێران لە هیچ هەوڵێکی ڕەوا بۆ بەهێز کردنەوەی توانی سەربازی خۆی بە پشت بەستن بە توانی ناوخۆیی خۆی نابوێرێت و ئەوە بەمافی بنەڕەتی خۆی لە بەرگری لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان دەزانێت.

News Code 33067

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha