کی فەرمانی هێرش بۆ سەر حەشدی شەعبی دەرکردووە

پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق بە ئاماژە بە گرینگایەتی ڕۆڵی حەشدی شەعبی لە ئەو وڵاتە جەختی کرد: هێرش بۆ سەر حەشدی شەعبی بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مستەفا کازمی ئەنجام دراوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-ڕامین حسێن ئابادیان: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بوو کە هەواڵێک بووە سەردێڕی مێدیا جیاوازەکان لە ناوچەکە و جیهان . پرسە ئەوە بوو کە بنکە کەتیبەکانی حزبوڵڵا کە لقێک لە حەشدی شەعبییە، هێرشی کراوەتە سەر. ئەو هێرشە لەلایەن ڕێکخراوی دژە تیرۆری عێراق و بە هاوکاری تیرۆریستەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە.

دوابەدوای ئەو هێرشە ژمارەیەک لە ئەندامانی حزبوڵڵای عێراق دەستگیر کران. هێرش بۆ سەر بنکەی یەکێک لە لقەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق کاردانەوەی جیاوازی لە ئاستی سیاسی ئەو وڵاتە بەدواوە هەبوو. نەسر شمری جێگری ئەمینداری گشتی بزووینەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی" نوجەبا"، بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تویتەر بە هێرش بۆ سەر کەتیبەکانی حزبوڵڵا کاردانەوەی نیشان دا.

ناوبراو لە ئەو پۆستە تویتەریەدا نووسی: حەشدی شەعبی کاروانی شەهیدانە و خوێنی خۆیانیان لە لای براکانیان لە هێزی ئەمنیەتی پێشکەش کرد. ئێمە بە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ هێرش بۆ سەر ئەوان و دروست کردنی ئاژاوەی ناوخۆیی لە ئەم ڕۆژانە سەختەدا لە وڵات و دۆخی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق هۆشداریی دەدەین.

لە هەمان پێوەندیدا، هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ شێخ موحەمەد سەهیود نوێنەری پێشووی پەرلەمان ڕێک خستووە کە شرۆڤەکەی لە خوارەوە دێت:

هەر ئەو جۆرە کە دەیزانن لەم دواییەدا هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق هێرشیان کردە سەر بنکەی حەشدی شەعبی لە بەغدا. ئەو هێرشە بە هەماهەنگی و هاوکاری ئەمریکا ئەنجام دراوە. لێکدانەوەی ئێوە لە ئەو هێرشە چییە و بۆچی ئاوەها بڕیارێک درا؟

سەرەتا ئەبێ بوڵێین کە هیزەکانی بەرخۆدانی حەشدی شەعبی تا ئێستا دەستکەوتی گەورەیان بۆ عێراق خولقاندووە. لە ڕاستیدا حەشدی شەعبی بە سەر گەورەترین پڕۆژەی ئەمریکی لە ناوچەکە واتا تیرۆریستەکانی داعش، سەرکەوتن. ئەمریکییەکان دەیانەویست بە بەکارهێنانی ئامێری داعش لە ناوچەکە و پاشان عێراق زاڵ بن بەڵام حەشدی شەعبی ئەو ئامانج و پڕۆژە گەورەیەی بەرپرسانی کۆشکی سپیی شکست دا.

کەوتاە ڕوونە کە لە ئاوەها دۆخێکدا، ئەمریکییەکان بڕیاری بەرەوڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆی حەشد بدەن. ئامانجی ئەمریکا بەردەوام لەناو بردنی حەشدی شەعبی عێراق بووە. لەلایەکی دیکە، ئەمریکییەکان هەوڵیان دا لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا، کاردانەوەکان بە ئەو ئۆپراسیۆنە ببینن تا بزانن کە ئایا دۆخی ڕووبەڕوو بوونەوەی بەرفراوان دژی حەشدی شەعبی هەیە یان نا. ئاڵبەت ئەوان تێگەیشتن کە دۆخەکە بۆ بەدی هاتنی ئەو ئامانجە لەبار نییە.

دەوترێت کە ئەو هێرشە خەڵاتی بەنرخی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئەمریکا بووە. ئێوە وەکوو کەسێک کە ساڵەها لە پۆستی جیاوازی سیاسی ڕۆڵتان گێڕاوە ، ڕۆڵی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق لە ئەو هێرشە بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی چۆن دەبینن؟

کاتێک چاو لە پێکهاتەی سەربازی عێراق دەکەن، سەرۆک وەزیران لە سەرووی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەبینن. ئەوە بە ئەو واتایەیە کە هەموو بنکە سەربازییەکان لە وڵات لەوانە سیستەمی دژە تیرۆریش لە ژێر چاوەدێری خۆدی سەرۆک وەزیران واتا مستەفا کازمی چالاکی دەکەن.

سیستەمی سەربازیش هیچ کارێک بە بێ فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیران یان هەمان فەرماندەی هێزە چەکدارەکان ئەنجام نادات. کەواتە ئەبێ بوترێت کە هیرش بۆ سەر حەشدی شەعبی بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مستەفا کازمی وەکوو فەرماندەی گشت یهێزە چەکدارەکانی عێراق ئەنجام دراوە. هەندێک کەس دەڵێن بۆچی کازمی ڕێگری نەکردووە لە ئەو هێرشە؟ لە وەڵامدا ئەبێ بوترێت، چلۆم کەسێک کە خۆی فەرمانی هیرشەکەی دەرکردووە دەتوانێت ڕێگری لێی بکات؟ ئێمە پێمان وایە کە سیستەمی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم نابێت ببێتە کاربەڕێکەری سیاستەکانی ئەمریکا و داگیرکارانی ئەمریکی لە عێراق.

حەشدی شەعبی هەر لەلایەن مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراقەوە واتا ئایەتوڵڵا سیستانی پاڵپشتی دەکرێت. بە ڕای ئێوە لە سێبەری بەردەوام بوونی گوشاری سیاسی و سەربازی دژی ئەو گرووپە بەرخۆدانانە، پاڵپشتییەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی لە حەشدی شەعبی درێژەی دەبێت؟

ڕاستی ئەوەیە کە حەشدی شەعبی بە هەوڵی مەرجەعیەت بۆ جەهادی کەفایی پێک هات. پرسیار ئەوەیە کە ئەو گرووپە بەرخۆدانە چ کاتێک و لە چ دۆخێکدا پێک هات؟ حەشدی شەعبی کاتێک پێک هات کە کێشەی جیاواز لە بواری سەربازی و ئەمنیەتی لە عێراق هەبوو و داعش تەنانەت نزیکی سنوورەکانی بەغدا بووبووەوە. لەو ئە کاتەدا بوو کە مەرجەعیەت فەرمانی جەهادی کەفایی دەرکرد و حەشدی شەعبی پێک هات.

ئێستاش کێشە ئەمنیەکانی بەردەم عێراق هێشتا هەر جێی خۆیانن و سروشتییە کە مەرجەعیەتیش هێشتا پالپشتییەکانی خۆی لە حەشدی شەعبی درێژە پێ دەدات. حەشدی شەئبی وەکوو بنکەیەکی سەربازی فەرمی لە وڵاتی عێراق، دڵسۆز و لایەنی عێارق لە کاتی تەنگانەیە و پاڵپشتی لە ئەو بنکەیە ئەرکێکی نیشتمانی دێتە ئەژمار.

News Code 33001

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha