AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٢٥ ٠٨:٥٠

لە سنە بەرهەم هێنراوە;

فیلمێکی کوردی خەڵاتی فستیڤاڵی بریتانیای بردەوە

فیلمێکی کوردی خەڵاتی فستیڤاڵی بریتانیای بردەوە

فیلمی "لکە (پەڵە)" لە دەرهێنانی شۆڕش وەکیلی فیلمسازی کوردستانی خەڵاتی حەوتەمین فێستیڤاڵی (England ace small)ی بەریتانیای مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی "لکە (پەڵە)" بە ئاوردانەوە لە مژاری مافی مرۆڤ و ئاشتی، لە دەرهێنانی شۆڕش وەکیلی فیلمسازی کوردستانی و بەرهەم هێنانی ئەنجومەنی سینەما گەنجانی ئێران (نووسینگەی سنە) خەڵاتی حەوتەمین فێستیڤاڵی (England ace small)ی بەریتانیای مسۆگەر کرد.

لکە (پەڵە) بەسەرهاتی پیرەپیاوێکی خزمەتکاری هۆڵی سینەمایە کە بەرەوڕووی بابەتێکی سەیر و سەمەرەی سیحراوی و سووریاڵ دەبێ و فیلم دەبێتە شوێنی نواندنی کاریگەریی شەڕ و توندوتیژییەکان.

ئەم فیلمە پێشتر لە ١٠ فێستیڤاڵی دیکە لە وڵاتانی ئیتالیا، هیندستان، ئەمریکا، بەریتانیا، کەنادا و کۆرواسی وەرگیراوە.

News ID 32802

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha