بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا لە ڕاپۆرتێکدا کە ئاراستەی بنکەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای کرد، ڕایگەیاند: لە سەرەتای تەشەنەسەندنی نەخۆشی کۆرۆنا تا ئێستا نمونە لە ١٦ هەزار و ٦٠٠ کەسی کوردستانی هەڵگیراوە که ئەنجامی تاقیکاری ۱۱ هەزار و ۵۶۰ کەسیان نەرێنی بووە و تووشبوونی ٥ هەزار و ٤٤ کەسیشیان پشتڕاست کراوەتەوە.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا ٣ هەزار و ٦٦٣ نەخۆشی کۆرۆنایی لە نەخۆشخانەکانی پارێزگا وەرگیراون کە ٢ هەزار و ٢٩٢ کەسیان چابوونەتەوە و لە ئێستادا نەخۆشخانەکانی پارێزگا ٣٩٣ نەخۆشی کۆرۆناییان لە خۆگرتووە کە باڵاترین ڕێژەیان تایبەت بە شاری سنەیە.
مواردنیا بە ئاماژە بەوەی کە ڕێژەی قوربانیانی کۆرۆنایی لە کوردستان کە ١٩٢ کەس بووە، بە نیسبەتی تووشبووان لە سەدا ٣،٨ـه، وتیشی: سەرجەم ١٣٣ قەرەوێڵەی "ئای سی یوو"مان بووە کە لە سای هەوڵ و هاوکاریی گونجاوی وەزارەتی تەندروستی ئەو ڕێژەیە گەیشتۆتە ١٧٤ قەرەوێڵە.
پارێزگاری کوردستان دانانی کەرەنتینەی ماڵەوە بۆ ٦٧ هەزار کەس لە ئاستی پارێزگای کوردستانی بیر هێنایەوە و جەختیشی کرد: بە هۆی تەشەنەی نەخۆشی کۆرنا بە تایبەت لە شاری سنە، خەڵکی خوازیاری دانانی دابڕگە و سنووردانانی توند بوونە.
بۆچوونی ئێوە