بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە تویتەر نووسی: دۆخی ترامپ چ لە بواری نێودەوڵەتی ، چ لە بەڕێوەبەرایەتی کۆرۆنا و چ لە گەش بوونەوەی ئاگری ڕەگەزپەرستی لە ناوخۆی ئەمریکا تا ڕادەیەک خراپە کە گرووپەکە جگە لە دروست کردن و نمایشتی سەرکەوتنی ساختەیان بۆی نییە.
ناوبراو وتیشی: گۆڕینەوەی زیندانییەکان، ئەنجامی هیچ گفتوگۆیەک نەبووە و هیچ گفتوگۆیەکیش لە داهاتوودا ناکرێت.
شیاوی باسە، ترامپ لە تویتێکدا بە دەسخۆشی لە ئێران بۆ ئازاد کردنی مایکڵ وایت، نووسی: من لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە پاییزی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت بەدڵنیاییەوە سەردەکەوم و هەر بۆیە ئێران نابێت چاوەڕوانی دەوڵەتی داهاتوو بۆ دەستخستنی ڕێککەونێکی نوێ بێت.
Your Comment