AP ١٣٩٩ جۆزەردان ١٤ ١٠:٠٤

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان:

ئەمریکا تا ئاستی جەنایەت دژی مرۆڤایەتی چووەتە پێشەوە

ئەمریکا تا ئاستی جەنایەت دژی مرۆڤایەتی چووەتە پێشەوە

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی کە ئەمریکا بە گەمارۆ نایاساییەکان لە دۆخی قەیرانی هێڵی سووری تیرۆریزمی ئابوور و تیرۆریزمی پزیشکیی تێپەڕاندووە و تا ئاستی جەنایەت دژی مرۆڤایەتی چووەتە پێشەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە حاڵێکدا کە جیهان خەریکی بەرەوڕوو بوونەوەی پاشهاتەکانی کاریگەیر کۆرۆنا لەسەر وڵاتەکانە و وڵاتەکان تێدەکۆشن  یاریدەدەری یەکتر بن لە دۆخی قەیرانی، ئەمریکا بە هەوڵی تاک لایەنە و نایاسایی خۆی دژی وڵاتانی تر کە زۆربەشیان لەگەڵ گشت گیری ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشن، زیاد کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا بە توند کردنەوە و چڕ کردنەویە گەمارۆ نایاساییەکانی خۆی لە دۆخی قەیراناقی بەجێماو لە گشت گیری ڤایرۆسی کۆرۆنا، هێڵی سووری تیرۆریزمی ئابووری و تیرۆریزمی پزیشکی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە ئاستی جەنایەت دژی مرۆڤایەتی.

تەخت ڕەوانچی وتی: ئەمریکا ئەو پاگەندە بێ بنەمایەی هێناوەتە ئاراوە کە گەمارۆکان مادەی خۆراکی، دەرمان و جیهازات پزیشکی ناگرنەوە. بەڵام بێ بەری کردنی وڵاتێک بۆ دەست پێڕاگەیشتن بە بازرگانی و سیستەمی بانکی جیهانی، توانایی ئەو وڵاتە بۆ دەست خستنی دەرمان، مادەی خۆراکی و جیهازاتی پزیشکی لە ڕێگای ئاساییەوە کەم دەکاتەوە.

‌ناوبراو زیادی کرد: کۆمەڵگای نێودەولەتی ئەبێ بە تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی، لە یەک ڕیز و بە یەک دەنگ، هەوڵە نایاسایی و ناڕەواکان ڕەت بکاتەوە و ئیدانەیان بکات و ئەو قەیرانە کۆنترۆڵ بکەن.

News ID 32666

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha