بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە زمانی ئینگلیزی خەڵکی ئەمریکای خستە بەردەنگەوە و وتی: جیهان دەنگی ستەملێکراوی ئێوەی بیست و لەپاڵتان وەستاوە.
ناوبراو جەختی کرد: ئەمریکا توندئاژۆیی و ئاژاوە هاوکات لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا دەباتە پێشەوە.
مووسەوی وتی: زۆر بەداخین بۆ ئەو وێنەگەلە دەیبینین کە پۆلیسی ئەمریکا بەرانبەر خەڵکێک کە بە شێوەی ئاشتیخوازانە داوای ڕێز و یەکسانی دەکەن، ئەنجامی دەدەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دەوڵەت و پۆلیسی ئەمریکا بەم شێوەی دەخاتە بەردەنگەوە: توندوتیژی دژی خەڵکی خۆتان ڕابگرن و بهێڵن هەناسە بدەن.
مووسەوی بەم شێوەیە قسەکانی درێژەدا: مافی ئێران و دەوڵەتی ڤێنزۆئێلایە کە بازرگانی ئازاد و سەربەخۆیان هەبێت و ئەمریکا بە شێوەی نایاسایی ئێمەی گەمارۆ داوە و ئێمە ئەوەمان قبووڵ نییە.
ناوبراو سەبارەت بە گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژی ئێران وتی: گەمارۆی ئەمریکا لە پێشەوە هەبووە و پێوەندی بە ئێمەوە نییە. ئێمە بەرنامەی ناڤۆکی خۆمانمان لە کاتی رێککەوتنی ناڤۆکییەوە درێژە داوە و پاش هەڵگرتنی هەنگاوی کەم کردنەوە، بەرنامەی ناڤۆکی خۆمان بەگوڕەوە درێژە دەدەین. ئێمە خەریکی لێکدانەوەی ئاسەواری ئەو گەمارۆیانەین.
Your Comment