بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی ئەمڕۆ لە سەرەتای کۆبوونەوەی گشتی ڕۆژی یەکشەممەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە لێدوانێکدا وتی: دەسەلاتی ئیسلامی لە ئاستی ستراتیژیک ڕۆژبەڕۆژ بەهێزتر لە ڕابردوو درێژە دەداتە کاری خۆی بە شێوەیەک کە ئەمرۆکە وەکوو دەسەڵاتێکی گرینگی ناوچەیی، بووەتە ئەکتەرێکی کاریگەر لە ئاستی نێودەوڵەتی.
قاڵیباف جەختی کرد: مەجلیسی یازدەهەم یەکێک لە سەرەکی ترین و ستراتیژی ترین ئامانجەکانی دوژمنی لەگەڵ ئەمریکایە. دانوستان و سازان لەگەڵ ئەمریکا کارێکی بێ ئاکامە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ستراتیژی ئێمە لە بەرەوڕوو بوونەوەی ئەمریکای تیرۆریست تەواو کردنەی زنجیرەی تۆڵەی خوێنی شەهید سولەیمانییە، وتی: کارێک کە بە هێرشی بێ وێنە بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد دەستی پێکرد و بە شکستی گەورەیی پووچەڵی ئەمریکا بۆ وەڵام نەدانەوە بە کارەکەی ئێران درێژەی هەبوو، بە دەرکردنی تەواوی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە ناوچەکە، تەواو دەبێت.
Your Comment