بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆمانی "ئەلف/ یا" نوێترین بەرهەمی ڕەزا عەلیپوور شاعیر، نووسەر و ڕەخنەگری ناسراوەی کورد بە سپۆنسەریی دوکتۆر عایشە مێعماری و هەڵەچنیی ئومێد حسێنی و بەڕێوەبەری هونەریی مەسعوود تەهازادە بە بەهرە وەرگرتن لە چەند تابلۆی ئەکبەر مەنسووری بۆ دیزاینی ڕووبەرگ، لە دووتۆی ١٨٠ لاپەڕە و لە قەوارەی مامناوەند و بە تیراژی هەزار بەرگ، لە لایەن چاپەمەنی مانگ لە شاری بانە، چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەم ڕۆمانە کە پێکهاتووە لە چهند چهشنه نهسر و پهخشانی جیاواز، بە گوێرەی نووسەرەکەی، سەرەڕای بەکار هێنرانی چهندین جۆر تهکتیکی جیاواز به پێی داخواز و پیویستیی دهق، تێیدا ههوڵ دراوه فۆڕم و تەکنیکی ڕیوایی لە گەڵ تێم و موتیفدا یهکانگیر بن.
ڕەزا عەلیپوور ئاماژەی بەوەش دا کە لەم ڕۆمانە شوێنکاتی چیرۆک لەوڕۆدا و شاری سنه ڕوو دەدا و هاوکات وەک هێڵێکی تەریب گێڕانەوەیەک لە مێژووی ۲۲۰ ساڵی ڕابردووی کوردستان و شاری سنه ئاراستە دەکرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە دژواری دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی زمانی بۆ مێژووی چەند سەدە لەوە پێشی کوردستان، وتیشی: لە "ئەلف/ یا"دا هەوڵێکی زور بو دامهزران و خویا کردنی زمانی نڤیساری کوردی له ۲۲۰ سال لهوهپیش دراوه و دیارە پڕۆژەی توێژینەوەی بەربڵاو بۆ ئەو مەبەستە، لە ئێدیت و پێداچوونەوەی کارەکە زۆر دژوارتر بووە و لەمناوە جودا لە گەڕانی مێژوویی و بیناسازی و جلوبەرگی ئەو کات، باسی زمان و پەخشانیش لە ئارادا بووە.
شایانی باسە، پێشتر دوو کۆمەڵە شێعر بە ناوەکانی "قاڵییەک دەناسم لە هەرچی گوڵیەتی ماندووە" و "کڕاکە"، کۆمەڵە چیرۆکێک بە زمانی فارسی بە ناوی "شاری گەورە هەوری گەورەی ناوێ" و سێ کتێبی ڕەخنەیی و هزری بە ناوەکانی "پەراوێزی بیرکردنەوە"، "لە سفرەوە تا سینەما" و "پەردە-چاو؛ هەشت فیلم، هەشت خوێندنەوە" لە ڕەزا عەلیپوور بڵاو بۆتەوە.
Your Comment