داعشییەک لە کاتی ئاگرتێبەردانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی کەرکووک دەستگیر کرا

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق لە دەستگیر کرانی تیرۆریستێکی داعشی لە کات یئاگرتێبەردانی بەرهەمی کشتوکاڵی لە کەرکووک هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، ئیدارەی هەواڵگری سەربازی عێراق بە دەکردنی بەیاننامەیەک لە دەستگیر کردنی تیرۆریستێکی داعش کە خەریکی ئاگرتێبەردانی بەرهەم کشتوکاڵییەکان لە ناوچەی زێ لە پارێزگای کەرکووک بوو، هەواڵی دا.

هەروەها چەن ڕۆژ پێش، سەرچاوە عێراقییەکان لە هێرشی داعش بۆ سەر تیمی ئاگر کوژێنەوە کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگر لە یەکێک لە مەزراکان لە دەڤەری مقدادیە لە پارێزگای دیالە نێردرابوون، هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند کە بە هۆی هێرشی داعش، ژمارەیەک بریندار بوون.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە مەزراکانی گەنم لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دیالە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو ئاگریان تێبەردراوە. وادیارە پاشماوەی داعش بە ئاگرتێبەردانی مەزراکانی گەنم دەیانەوێت خەسار لە ئابووری عێراق بدەن. ئاکامی ئەو کارە پیسەی داعش جگە لە کەم بوونەوەی خۆراک، وەرزێران بە پێی ئەوەی کە هیچیان نابێت بۆ خواردن لە یەکساڵ و هەروەها کێڵانی دووبارە بۆ ساڵی داهاتوو، ناوچەکە چۆل دەکەن.

News Code 32580

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha