کۆپتەرەکانی ئەرتەشی ئێران گەیشتنە گەچساران/ ١٢٠ هێز گوازرانەوە بۆ بەرزاییەکان

کۆپتەرەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامانجی ڕاگرتنی ئەو ئاگرەی کە کەوتووەتە ناوچەی دارساتنی گەچساران گەیشتنە ناو ئەو شارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆپتەرەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامانجی گواستنەوەی هێز بۆ بەرزاییەکانی شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە لە دارستانەکانی گەچساران گەیشتنە ناو ئەو شارە.

ئەو کۆپتەرانە تا ئێستا ١٢٠ هێزیان بە هاوڕێی کۆمپانیای نەوت گواستووەتەوە بۆ بەرزاییەکانی ناوچەکە.

هەروەها بڕیارە فڕۆکەی ئاوبژێن بۆ ڕاگرتنی ئاگرەکە لە لایەن ئەرتەشەوە بچێتە ناوچەکە.

ئاگرتێکەوتنی دارستانەکانی گەچساران لە ڕۆژی هەینیەوە دەستی پێکردووە و هێشتا درێژەی هەیە و زۆربەی ئاگرەکە لە ناوچەی خنگ بناردایە.

News Code 32544

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =