بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەراوێزی نوێژی جەژنی ڕەمەزان لەبارەی ئامادەیی سەربازی و بەرگریی وڵات وتی: ئامادەیی بەرگریمان لە باڵاترین ئاستی مومکین لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە و خەڵکی لەوبارەیەوە هیج نیگەرانییەکیان نەبێت.
وتیشی: لە ئێستادا گەورەترین و گرینگترین بەرەیەک کە هەمانە و پێویستە خەڵک و بەرپرسان شان بە شانی یەکتری هەوڵی بۆ بدەن، بەرەی ئابوورییە و هیچ کەس نیگەرانی بواری بەرگری وڵاتن نەبێت.
بۆچوونی ئێوە