بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ "سولەیمان سۆیلو"ی وەزیری ناوخۆی تورکیا، وێرای ئاماژە بە تۆمارکرانی ناوی لە لیستی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا، وتی: ئەمریکا دەیەوێ بە هەر چەشنێک بێت دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە بکات و گەمارۆکانیشی بە هۆی شکست هێنانی لەبابەتی ئاژاوەنانەوە و شەڕی ناوخۆیی لە ئێرانە.
ڕەحمانی فەزلی وێرای پێداگریی لە ئاسایشی ناوخۆیی ئێران بۆ خەڵکی وڵات، دەوڵەت و رێبەری، جەختی کرد: ئەمریکا هەموو گەلی ئێرانی لە هەلومەرجی دژواری کۆرۆناییدا گەمارۆ داوە و من و فەرماندەکانی هێزی ئینتزامیش بەشێک لەو خەڵکەین.
وەزیری ناوخۆ هەروەها پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە تیرۆریزمی ناوچەیی ئیدانە کرد و خوازیاری هەوڵی وڵاتانی ناوچە بۆ تۆکمەی زیاتری ئاسایشی ناوچە و چڕترکردنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان بوو.
شایانی باسە لەو پەیوەندییە وەزیری ناوخۆی تورکیاش هەڵمەتی گەمارۆدانی وەزیری ناوخۆی ئێران لە لایەن ئەمریکای بە هەڵمەتێکی نادروست زانی و وێرای ئیدانەکردنی ئەو هەڵمەتە، وتی: ئەمریکا هەرکات زەینیان بە شتێکەوە سەرقاڵ دەبێت، دەست دەدەنە هەڕەشە و ڕووخان و گەمارۆ، بەوەشەوە ئێمە لە پەنای ئێوەین و پێداگرین لە هەڵوێستەکانمان.
Your Comment