ئەرتەشی ئێران فڕۆکەیەکی شەڕکەری نوێ دەخاتەڕوو

فەرماندەی بنکەی ڕاوی شەهید لەشگەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە بەرهەم هێنانی فڕۆکەی نوێ هەواڵی دا و وتی: لە داهاتوویەکی نزیک داڕشتن و بەرهەم هێنانی ئەو فڕۆکانەی کە لە هێزی هەوا فەزای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئەنجام بووە، دەبینن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر زاڵ­بەیگی لە گەفتەگۆ لەگەڵ هەواڵنێری میهر ڕایگەیاند کە پێش لە شۆرشی ئیسلامی سەرجەم فڕۆکە و جیهازاتەکانی هێزی ئاسمانی لە ئەمریکا و وڵاتانی ترەوە هاوردە دەکرا و بۆ چاک کردنەوە و ڕێکخستنیشیان پێویست بە هێزی بیانی بوو بەڵام ئێستا بە بەرەکەتی کۆماری ئیسلامی هەموو فڕۆکە و جیهازاتی هێزی ئاسمانی لە ناوخۆ بەرهەم دێن و لە لایەن پسپۆڕانی ناوخۆشەوە ڕێکدەخرێن.

ناوبراو باسی لەسەر ئەوە کرد کە پاش چوونی ڕاوێژکارە سەربازییە بیانییەکان هەمووان پێیان وابوو کە ئێران چی دیکە ناتوانێت بنکەی ئاسمانی خۆی ئامادە بکات. لە ئەو بوارە ئۆرهال یان بەڕۆژ کردنەوەی فڕۆکە دێتە پێشەوە کە هەر لە بنەڕەت تا دوایین خاڵی بەرهەم هێنانی فڕۆکەکان لە فڕۆکەی ڕاو بگرە تا فڕۆکە زەبەڵاحەکانی ٧٤٧ بە دەستی پرسنلی تەکنیکی، لێزان و لێکۆڵەری ناوخۆیی ئەنجام دەبێت.

ئەمیر زال­بەیگی لە بواری داڕشتنی هەموو جۆرە فڕۆکە لە لایەن پرسنلی هێزی ئاسمانی و زانکۆ زانست بنەڕەتەکان پێشکەوتنی بەرچاو هەبووە. هێزی ئاسمانیش هاوکات لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە بواری هەواوانی پێشکەوتنی دەبێت و بە پشتی خودا لە دهاتوویەکی نزیک داڕشتن و بەرهەم هێنانی فڕۆکەکان کە لەلایەن هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دەبێت، دەبینین و هیچ کێشەیەکمان لە ئەو بوارەوە نابێت.

ساڵی ڕابردوو لە ڕژەیەک کە ئەنجام درا هەمووان گەشتی فڕۆکەی ئاسمانی کەوسەریان بینی، ئەو فڕۆکەیە یەکێک لە فڕۆکە بەڕۆژەکانی جیهانە و سیستەمەکانی بە پێی سیستەمە پێشکەوتووەکانی جیهان داڕێژراوە و فڕۆکەکانی تر کە لە ناوخۆی وڵات داڕێژراون و بەرهەم هاتوون ڕوونوێنی دەکرین.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە لە بواری چەک و جیهازاتەوە لە بوارەکانی تر لە پێشەوەین و هەموو جیهازات و چەکەکانمان لە ناوخۆ بەرهەم دێن.

News Code 32516

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =