٦ چەکداری داعشی لە ڕووسیا کوژران

شەش ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش لە پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە باشووری ڕووسیا کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کومیتەی نەتەوەیی دژە تیرۆریستی ڕووسیا ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: تیرۆریستە کوژراوەکان، هێرش بۆ سەر پۆلیس و کەسایەتییە ئاینییەکان لە داغستانیان پلان ڕێژی کردبوو کە لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی دژی تیرۆریستی لە ناوچەی خاساویورت کوژران.

پۆلیسی ئاسایش لە نزیکی گوندی گوکسۆف ئەندامانی ئەو گرووپی تیرۆریستیەیان ناسینەوە و لە وەڵام بە داواکاری پۆلیس بۆ خۆبەدەستەوەدان، ئەوان دەستیان بە تەقە کردن کرد.

لە ئەو پێکدادانە هێزێکی تایبەتی ڕووسیاش بریندار بوو.

ناوچەی قەفقاز بە پێی دزەی گرووپی تیرۆریستی داعش، بۆ دامودەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە گرینگایەتی بەرچاوی هەیە.

لە ساڵەکانی دوایی دەیان تیرۆریستی داعش لە ناوچەی ناوەندی لەوانە مسکۆ و ناوچەی قەوقازی ڕووسیا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.

News Code 32510

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =