بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی دەوڵەت بە ئاماژە بە هەڕەشەی ئەمریکا دژی نەوتکێشەکان کە بۆ ڤێنزۆئێلا نێردراون وتی: دروست کردنی کێشە بۆ نەوتکێشەکان پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و پێم وابێ هەم ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکان و هەم ئەو وڵاتانەی کە هەستیارن بو یاسا و رێسا نیودەوڵەتییەکان ئەبێ بە ئەو بابەتە کاردانەوە بنوێنن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو جۆرە کردەوە دزی دەریاییە. ئاڵبەت سیاسەتی ئێمەش بەتواوەتی ڕوونە و ڕاشکاوانە ڕایدەگەیێنین هەر جۆرە دروست کردنی کێشەیەکقبووڵ نەکراوە بۆ ئێمە. هەم ئەمریکییەکان و هەم کەسانی تر بزانن کە ئێمە لە کاردانەوە بە ئەو ڕووداوە، هیچ گومانێک ناکەین.
نابراو زیادی کرد: ئەگەر کێشەکانی درێژەیان هەبێت و توند ببنەوە بەدڵنیاییەوە ئەمریکییەکان وەڵامی توند و پتەو وەردەگرن.
Your Comment