خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بێ دیالۆگی ڤێنیز بەخشرایە فیلمێکی کوردی

فێستیڤاڵی نێو فەرهەنگی ڤێنیز، خەڵات یباشترین کورتە فیلمی بێ دیالۆگی بە فیلمی " ئەوی تر" لە دەرهێنانی سامان حسێن پوور و ئاکۆ زەندکەریمی لە کوردستان بەخشی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، کورتە فیلمی ئەوی تر بەرهەمی هاوبەشی ئێران و هیند، چیرۆکی پیاوێکە کە ئەوی تر ژیانی لە دەدزێت.

فێستیڤاڵی نێو فەرهەنگی ڤێنیز، لە سەر ئەو بنەڕەتەی کە هەر وڵاتێک فەرهەنگ، شوناس و ئایدۆلۆژیای تایبەتی خۆی هەیە و ئەو جیاوازە وەکوو گەنجێکی بەنرخ لە ئەزموونەکانی مرۆڤ دێتە ئەژمار، یەکەم خولی خۆیی لە ڤێنیز، شاری مێژوویی، جوان و بە بایەخی هەزار ساڵە، بەڕێوە دەبات.

بە هۆی گشت گیری ڤایرۆسی کۆرۆنا، فیلمە هەڵبژاردەکانی ئەو فێشتیڤاڵە لە ڤێنیز لە سینەمای باز و بە لەبەرچاو گرتنی یاسا تەندروستییەکان لە ڕێکەوتی ٢٩ ی مەی ٢٠٢٠، بۆ هەمووان نمایشت دەکرێت.

News Code 32477

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =