بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر سەمەدی ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو دوابەدوای پێکدادانی دوو هۆز کە خەنجەریان لە ڕووی یەکدا کێشا، زیاتر لە ٣٠ کەس هاتوونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فەجری ماکۆ.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو پێکدادانە نەک لە دەرەوەی نەخۆشخانە بەڵکوو لە ناو نەخۆشخانەکەش هەر درێژەی هەبووە.
بەرپرسی تەندروستی و دەرمانی ماکۆ لە درێژەدا هۆکاری ئەو پێکدادانەی کێشەی بنەماڵەیی ئەو دوو هۆزە ڕاگەیاند و زیادی کرد: ژمارەیەک لە ئەو کەسانە هاتنە نەخۆشخانە هەر زوو دەرمان کران و ڕەوانەی ماڵەوە کران.
سەمەدی هەروەها بە جەخت لە سەر ئەوەی کە، تا بەم چرکە ١٣ کەس لە نەخۆشخانەن، زیادی کرد: ٧ کەس لە بریندارەکان نەشتەرگەریان بۆ کراوە و هیچ حاڵەتێکی نائاساییمان نییە.
بۆچوونی ئێوە