ئەمریکا دوو هاووڵاتی و کۆمپانیایەکی ئیرانی سزا دا

دادگایەک لە ئەمریکا کۆمپانیایەکی ئێرانی بواری خزمەتگوزاری دارایی ئینترنتی و دوو بەرپرسی باڵای ئێرانی ئەو کۆمپانیای بە تۆمەتی پێشێل کردنی گەمارۆکان، تاوانبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرەڕای داواکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەم کردنەوەی گەمارۆککانی ئەمریکا دژی ئێران لە سەردەمی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا، ئەمریکییەکان لە نوێترین هەوڵی خۆیاندا دژی ئێران، دژی دوو کەس و کۆمپانیایەکی ئێرانیی بە بیانووی پێشێل کردنی گەمارۆکانی ئێران، تاوانبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واڵ ستریت، ژۆرناڵ، لە ڕاگەیاندنی تاوانی دادگای فیدراڵی مینەسوتا دژی کۆمپانیای Payment24 و دوو بەرپرسی باڵای ئەو کۆمپانیا بە ناوەکانی سەید سەجاد شەهیدیان و وەحید وەلی ، بە تۆمەتی سپی کردنەوەی پارە، دزینی شوناس و چالاکی ساختەی ئەلکترۆنیکی، تۆمەتبار تاوانبار کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەو مێدیا ئەمریکییە، شەهیدیان پێشتر لە سەر داوای ئەمریکا لە وڵاتی بریتانیاوە دەستگیر کرا و ڕادەستی ئەمریکا کرابوو.

News Code 32464

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =