AP ١٣٩٩ گوڵان ٢٨ ١٦:٠٢

ڕووسیا ١٥٠ تۆن یارمەتی مرۆڤدۆستانەی بۆ کوردستانی سووریا نارد

ڕووسیا ١٥٠ تۆن یارمەتی مرۆڤدۆستانەی بۆ کوردستانی سووریا نارد

حکومەتی ڕووسیا لە هەوڵیکدا وەجبەیەکی ١٥٠ تۆنی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی بۆ قامیشلۆ ناوەندی کوردستانی سووریا نارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی هەواڵەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکان، حکومەتی ڕووسیا لە هەوڵیکدا وەجبەیەکی ١٥٠ تۆبت یارمەتی مرۆڤدۆستانەی بۆ قامیشلۆ ناوەندی کوردستانی سووریا نارد.

فڕۆکەی سوپای ڕووسیا لە بنکەی ئاسمانی حەمیمیم، هەڵکەوتوو لە ویلایەتی لازقیە، یارمەتی مرۆڤدۆستانەکەی لە ڕێگای هێڵی ئاسمانییەوە بۆ قامیشلۆ نارد.

بە پێی زانیارییەکان، ئەو یارمەتیگەلە کە بەشێکی زۆریان مادەی خۆراکییە، لە عەین عیسا و قامیشلۆ لە نێو خەڵکدا بڵاو دەبێتەوە.

News ID 32427

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha