بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەوین جومعە سەرۆکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی کانتۆنی جزیرە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەو کارانەی کە تورکیا لە لیبیا بە پاڵپشتی کردنی گرووپە چەکدارەکان دەیکات، جەنایەت دژی مرۆڤایەتییە. دیوانی نێودەوڵەتی بەرپرسیارە لە ئەو بارەوە. ئەو دادگایە لە ١٩٨٨ بە پاڵپشتی لە ڕێککەوتننامەی ڕۆم دامەزراوە. بەکارهێنانی منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ وەکوو هێزی سەربازی جەنایەتی جەنگییە. ئەو دادگایە ئەبێ ئەو بابەتە شوێنگیری بکات.
ئەوین جومعە لە درێژەدا وتیشی: بەکارهێنانی منداڵان وەکوو هێزی سەربازی چ بە شێوەی خۆبەخش چ بە زۆرەملێ تاوانە. تورکیا منداڵانی سووریایی بۆ شەڕ دەباتە لیبیا کە ئەو کارە جەنایەت دژی مرۆڤایەتییە.
بۆچوونی ئێوە