AP ١٣٩٩ گوڵان ٢٤ ١٨:٥٨

جەیمز جفری ئاشکرای کرد:

ئەمریکا بۆ بەرەنگاریی تیرۆریز نەچووەتە سووریا/ واشنتۆن ئیشی بە ڕووسیایە

ئەمریکا بۆ بەرەنگاریی تیرۆریز نەچووەتە سووریا/ واشنتۆن ئیشی بە ڕووسیایە

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا لە لێدوانێکدا ڕاسپاردەی سەرەکی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعشی ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا لە ڤیدئۆ کونفڕانسێکدا بە میوانداری ڕێکخراوی هادسۆن، وتی: ئامادەبوونی سەربازیمان لە سووریا ئەگەرچی کەم، بەڵام زۆر گرینگ بوو. هەر بۆیە داوا لە کۆنگریسی، خەڵکی ئەمریکا و سەرۆک کۆمار ترامپ دەکەین کە هێزەکان لە سووریا، ئەفغانستان و شوێنەکانی دیکە بێڵێتەوە.

جێفری لە درێژەدا وێرای دووپات‌کردنەوەی ڕوانگەی مانگی مارچی سەبارەت بە پرسی سووریا و ئاستەنگانەوەی ئەمریکا بۆ هێزەکانی دەوڵەتی سووریا، هەڵیکوتایە سەر ئامادەبوونی هێزەکانی ڕووسیا لەو وڵاتە، ئاشکرای کرد: ئەگەرچی سەربازانی ڕووسیا لە شەڕ دژی تیرۆریزمدا سەرکەوتوو بوونە، بەڵام ئەرکی ئێمە ئاستەنگ‌نانەوە و لە زەلکاوچەقاندنی ڕووسیایە نەک شەڕ دژی تیرۆریزم.

News ID 32386

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha