داخوازیی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: زۆربەی حزب و قەرارەکانی کوردستان لە شێواز و ئه‌نجامی هەڵبژاردنی (٢٠١٨)ی پەرلەمانی کوردستان تا ئێستاشی لەگەڵدابێ بە گومان و نیگەرانن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، ئارێزعه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی وتوویەتی : ئەو بەگومانیە لە لایەک و لە لایه‌کی دیکەش هەلومەرجە سیاسی و ئابورییەکانی کوردستان لە دۆخێکی نالەباردان و بە ئاراستەیەکی نادیاریش دەچن.

ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت:  بۆیە هەڵبژاردنەوەی پێشوەختەی پەرلەمانی کوردستان کارێکی گونجاوە. بێگومان تا هەڵبژاردنەکان پتر و بێگەردتربن پرۆسەی سیاسی و دیموکراسیش پتر بۆ پێشەوە دەچێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی باس له‌وه‌ش ده‌کات کە "کاتی ئەوە هاتووە هەنگاو بەئاراستەی هەڵبژاردنی پێش وەختە بنێین".

News Code 32373

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =